سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ئێواره‌ی هه‌ینی میوانداری سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانی کرد و سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌کانی کۆماری ئیسلامی له گه‌ڵ ناوبراو گفت و گۆیان کرد.
لێدوانی کۆشکی سپی ده‌ڵێت سه‌رۆک تڕا‌مپ و ئا‌نتۆنیۆ گوتێرێس ئێواره‌ی هه‌ینی 28ی بانه‌مه‌ڕ سه‌باره‌ت به قه‌یرانی کوریای باکوور، دۆخی سوریا و ئیران و چاکسازی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان دوان.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌کی به کۆمه‌ڵ ڕێزی له نیکی هه‌یلی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له ی‌و ئێن گرت.
له ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا ماێک پامپێۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه و جان بۆڵتن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی به‌شداریان هه‌بوو.
چاوپێکه‌وتنێک هاوكاتی ڕێبازی نوێی ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر به هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێران
حه‌وتوویه‌ک پێش سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند ئه‌و وڵاته له ڕێکه‌وتنی ناو‌کی له گه‌ڵ ئێران دێته ده‌ر. هه‌ر له ڕۆژی هه‌ینییه‌وه کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ڕایانگه‌یاند بۆ به‌ره‌نگاری ڕه‌فتاره‌کانی تێکده‌رانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له ناوچه‌دا، خه‌ریکی پێکهێنانی به هاوبه‌ندییه‌کی جیهانین.
سه‌رۆک تڕا‌مپ هۆیه‌کانی ئه‌مه‌ریکای بۆ پێکهێنانی هاوبه‌ندێك له کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له گه‌ڵ سکرتێری ناتۆ له کۆشکی سپی‌دا شیکرده‌وه. ئێواره‌ی پێنج شه‌مه ، سه‌رۆک تڕا‌مپ له کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی کابینه‌که‌ی له گه‌ڵ سکرتێری گشتی ناتۆ گوتی، بۆ هه‌ر جێگایه‌ک بچی شوێن پێی کرداره‌کانی ئێران بۆ ناسه‌قامگیر کردن ده‌بینرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌ڵێن دار به هاوکاری له گه‌ڵ هاوپه‌یمانانه بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به مه‌زنێ خوازییه‌کانی ئه‌تومی ئێران و هه‌وڵه‌کانی ئه‌و وڵاته بۆ ناسه‌قامگیرکردنی سه‌رانسه‌ری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بهێنن.
سه‌رۆک تڕا‌مپ گوتی: مه‌رج نیه بۆ کوێ ده‌چێ. هه‌ر شوێنێک گرفتی هه‌یه، ئێران له پشتێتی. چێتر ڕێگا ناده‌ین.
هه‌ڵوێستی سه‌رۆک تڕا‌مپ له ده‌مێکدایه که ڕۆژی پێنج شه‌مه "هه‌در نائۆرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی، ماێک پامپێۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه له یه‌که‌م گوتاری خۆی بۆ شیکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، خوازیاری پێک هێنانی هاوبه‌ندێیه‌کی جیهانی بۆ ڕاوه‌ستان له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌کانی ئێرانه که مه‌به‌ستی ناسه‌قامگیرکردنه.
ستراتژی نوێی ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر به ئێران
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی: ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ پێک هێنانی هاوبه‌ندی جیهانی به سه‌ختی تێده‌کۆشێت، نه‌ك هاوبه‌ندێیه‌ک وه‌ک هاوبه‌ندی دژی داعش، به‌ڵکوو ده‌مانه‌وێ گه‌لێک وڵاتی سه‌رانسه‌ری جیهان به مه‌به‌ستی ڕوون به‌رامبه‌ر رژیمی ئێران، به ڕوانگه‌یه‌کی راسته‌قینانه‌تر یه‌کگرتوو بکه‌ین. نه‌ک له ڕوانگه‌ی ڕێککه‌وتنی ناو‌کی به‌ڵکوو هه‌موو تێکۆشانه‌کانی ئێران که مه‌به‌ستی ناسه‌قامگیرکردنه. ڕه‌فتاره‌کانی ئێران ته‌نیا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له ناوچه‌که نیه، به‌ڵکوو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک دژی سه‌رانسه‌ری جهانه.
ئه‌و گوته‌بێژه گوتیشی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تڕا‌مپ له هه‌مان ڕۆژی یه‌که‌مه‌وه به ڕوونی گوتوویه‌تی نیگه‌رانی ڕه‌فتاری ئێرانه، له تاقیکردنه‌وه‌کانی موشه‌کی باڵستیکی را بگره تا ده‌گاته تێرۆرسم له سه‌رانسه‌ری جیهان دا.