Accessibility links

سەرۆک ترامپ: ئەمەریکا بە توندی وەڵام دەداتەوە ئەگەر چین لە هۆنگ کۆنگ ڕێوشوێنی نوێ بگرێتەبەر


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ئەمەریکا بە توندی وەڵام دەداتەوە ئەگەر چین بەردەوام بێت لە پلانەکانی بۆ سەپاندنی یاسای نوێی ئاسایشی نیشتیمانی بەسەر هۆنگ کۆنگدا.

ئەم لێدوانەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ چەند کاتژمێرێک دوای ڕاگەیاندنەکەی چین هات کە تیایدا وتی " ئەنجومەنی نوێنەرانی گەلی چین لە چوارچێوەی دانانی یاسایەکی نوێ بۆ سەپاندنی ئاسایشی نیشتیمانی لە هۆنگ کۆنگ دەسەڵاتی دەستووری خۆی جێبەجێ دەکات."

ئەم ڕێوشوێنەی چین لەوانەیە ببێتەهۆی شەپۆلێکی دیکەی خۆپیشاندانەکان لە هۆنگ کۆنگ، ئەمەش دوای خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2019 کە توندوتیژییەکی زۆری بەخۆیەوە بینی.

سەرۆک ترامپ وتی " هێشتا کەس وردەکارییەکانی پلانەکەی چین نازانێت."

وتیشی " ئەگەر جێبەجێ بکرێت ئەوا بە توندی وەڵام دەدەینەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG