Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەیەوێت کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی کەنداو ساز بکرێت


بەرپرسێکی باڵای بەڕێوبەرایەتی ئەمەریکا وتی سەرۆک دانۆڵد ترامپ پێی وایە یەکگرتوویی نێوان وڵاتانی کەنداو گرنگە و هێشتا دەیەوێت کۆبوونەوەیەکی لوتکە ڕێکبخات لەنێوان وڵاتانی کەنداودا کە ئێستا جیابوونەتەوە بەهۆی ناکۆکیەکانەوە لەگەڵ قەتەڕدا.

بەرپرسەکە پێش کۆبوونەوەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەگەڵ شازادەی جێگرەوەی سعودیە شازادە محەمەد بن سەلماندا وتی سەرۆک ترامپ دەیەوێت قەتەڕ و وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداودا خۆیان ناکۆکییەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.

بەرپرسەکە وتیشی سەرۆک ترامپ و یاریدەدەرە باڵاکانی هەوڵدەدەن ڕێکەوتنی زیاتری بازرگانی بۆ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان واژۆ بکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG