Accessibility links

سەرۆک ترامپ: کاتی ئەوە هاتووە ئەمەریکا دان بنێت بە سەروەری ئیسڕائیلدا لە جۆلان


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ئێستا کاتی ئەوەی هاتووە پشتیوانی لە سەروەری ئیسڕائیل بکەین لە بەرزاییەکانی جۆلان کە لە جەنگی ساڵی 1967 دا ئیسڕائیل داگیریکرد.

سەرۆک ترامپ لە تویتێکدا وتی " دوای 52 ساڵ، ئێستا کاتی ئەوەیە ئەمەریکا بەتەواوەتی دان بنێت بە سەروەری ئیسڕائیلدا لە جۆلان کە گرنگییەکی ستراتیژیی و ئاسایشی هەیە بۆ دەوڵەتی ئیسڕائیل و سەقامگیری ناوچەکە."

ئەم دان پێدانەی ئەمەریکاش گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە سیاسەتی ئەمەریکادا، ئەمەش هەفتەیەک پێش ئەوەی سەرۆک وەزیری ئیسڕئیل بنیامین ناتانیاهو سەردانی واشنتن بکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک ترامپدا و خوێندنەوەی وتارێک لەبەردەم لیژنەی کاروباری گشتی ئەمەریکی و ئیسڕائیلدا کە بە " ئەیپاک " ناسراوە.

دوای ڕاگەیاندنەکەی سەرۆک ترامپ، سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو سوپاسی سەرۆک ترامپی کرد و وتی بە سەرۆک ترامپی وتووە مێژووی دروستکردووە بەو ڕاگەیاندنە تایبەتەی سەبارەت بە جۆلان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG