Accessibility links

سەرۆک ترامپ بڕیاری لێخۆشبوون بۆ کۆمەڵێک هاوپەیمانی دیکەی دەردەکات


سەرۆک ترامپ بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ کۆمەڵێکی تر لە هاوپەیمانەکانی دەرکرد، لەوانەش باوکی جارێد کوشنەری زاوای.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا وتی سەرۆک ترامپ بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ چاڕلز کوشنەریش دەرکردووە، هەروەها لە پۆڵ مانافۆرتی سەرۆکی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 و ڕۆجەر ستۆنی هاوپەیمانیشی خۆشبووە.

سەرۆک ترامپ سزاکەی ڕۆجەر ستۆنی کەم کردەوە کە پێشتر بۆ ماوەی 40 ساڵ زیندانی سزا درابوو، ئەوەش لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لەسەر دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2016 دا.

ڕۆجەر ستۆن بە تۆمەتی کۆسپ خستنەبەردەم یاسا و گەواهیدانی ناڕاست و یاریکردن بە شایەتحاڵان تۆمەتبارکرا.

ستۆن لە تیمی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک ترامپدا بوو لە ساڵی 2016 دا، دواتر بەهۆی لێکۆڵینەوەکانەوە لە دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکاندا دەستگیرکرا.

لەلای خۆیەوە مانافۆرت لە تویتەر نوسیویەتی " بەڕێز سەرۆک، زۆر سوپاست دەکەین من و خێزانەکەشم لەسەر ئەم لێخۆشبوونە سەرۆکایەتیەی کە پێتان دام."

تاوەکو ئێستا سەرۆک ترامپ بڕیاری لێخۆشبوونی سەرۆکایەتی بۆ 26 کەس دەرکردووە و سێ کەسی دیکەش سزاکانیان لەسەر کەمکراوەتەوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG