Accessibility links

سەرۆک ترامپ پێش کۆبوونەوەکەی وڵاتانی بیست لەگەڵ سەرۆکەکانی وڵاتانی ئەوروپادا قسە دەکات


کاربەدەستێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاند سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پێس کۆبوونەوەکەی ئەم هەفتەیەی کۆمەڵەی بیست لەگەڵ سەرکردەکانی فەڕەنسا و ئەڵمانیادا قسە دەکات.

سەرۆک ترامپ خۆی ئامادە دەکات بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەکەی وڵاتانی بیست کە ڕۆژی هەینی لە شاری هامبۆرگ لە ئەڵمانیا دەبەسترێت و دوو ڕۆژ دەخایەنێت ئەوەش دوای مانگێک لە کۆبوونەوەی حەوت وڵاتەکە دێت لە سیسیلی کە ناکۆکییەکی قوڵی دەرخست لەنێوان سەرۆک ترامپ و سەرۆکەکانی ئەوروپادا سەبارەت بە کۆمەڵێک بابەتی هەستیار لەوانەش گۆڕانکاری کەش و هەوا و بازرگانی و کۆچ.

سەرۆک ترامپ چەند کۆبوونەوەیەکی جیای تر ئەنجام دەدات لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ و هەروەها چاوی بە هاوتا ڕوسییەکەی ڤلادیمێر پوتن دەکەوێت.

سەرۆک ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە بە تەلەفون قسە لەگەڵ کاربەدەستانی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و فەرەنسادا دەکات، کۆشکی سپیش دواتر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سەرۆک ترامپ لەگەڵ مێرکڵ و سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا پاولۆ جێنتیلۆنیدا گفتوگۆ دەکات بەڵام باسی لە سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن نەکرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG