هەفتەی داهاتوو سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ یەکەمین وتاری خۆی دوای جێهێشتنی پۆستەکەی لە فلۆریدا دەدات.
بەپێی سەرچاوە نزیکەکان لە ترامپەوە وتارەکەی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە میانەی " کۆنگرەی کاری سیاسیی پارێزگاراندا " دەبێت کە گەورەترین کۆبوونەوەی ساڵانەی پارێزگارانی ئەمەریکایە و لە 28 ی مانگی دوودا بەڕێوەدەچێت.
هەروەها بە دەزگای فرانس پرێسیان وت سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە میانەی وتارەکەیدا باس لە " داهاتووی حیزبی کۆمارییەکان و جوڵەی پارێزگاران دەکات."
سەرچاوە/ فرانس پرێس