Accessibility links

سەرۆک ترامپ هۆشیاری دەداتە ئەردۆگان


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی بە ئەردۆگانی وتووە ئەگەر هەر سەربازێکی ئەمەریکی ئازاری پێبگات لەو ناوچانەی سوریا کە ئەنقەرە هەڕەشەی ئەنجامدانی کردەوەی سەربازی تیادا کردووە ئەوا تورکیا ڕووبەڕووی " کێشەیەکی گەورە " دەبێتەوە.

سەرۆک ترامپ دەڵێت لە پەیوەندییە تەلەفونیەکەیدا لەگەڵ ئەردۆگان پێی ڕاگەیاندووە " ئەگەر هەر کوڕێکمان ئازاری پێبگات ئەوا ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورە دەبنەوە."

وتیشی " بە تورکیام ڕاگەیاندووە ئەگەر هەر شتێک بکەن لە سنووری مرۆڤایەتی دەربچێت ئەوا ڕووبەڕووی ئاستەنگێکی ئابووری ڕووخێنەر دەبنەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG