Accessibility links

بەرپرسێکی ئەمەریکی: بەمزووانە سەرۆک ترامپ لەگەڵ ئەردۆگاندا قسە دەکات سەبارەت بە هێرشەکەی سەر سوریا


بەرپرسێکی باڵای بەڕێوبەرایەتی ئەمەریکا وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بەمزووانە لەڕێی تەلەفونەوە قسە لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگاندا دەکات بۆ ئەوەی نیگەرانییەکانی ئەمەریکای پێ ڕابگەیەنێت سەبارەت بە هێرشەکەی تورکیا دژی هێزە کوردییەکان لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا.

بەرپرسەکە کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە وتی بەرپرسانی تورکی ئاماژەیان پێداوین سەبارەت بە مەودای هێرشەکە لە عەفرین بۆ سەر یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانیان لێدەکرێت.

وتیشی " بزانین ڕەوشەکە چی لێدێت. بەڵام پەیامەکەمان یەکە، داوایان لێدەکەین هەتا بتوانن ئەرکەکانیان سنووردار بکەن."

بەرپرسەکە ئاماژەی بەوەدا کە پەیوندییەکە بەمزووانە ئەنجام دەدرێت. بەرپرسێکی دیکەش وتی سەرۆک ترامپ بەنیازە ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ ئەردۆگاندا قسە بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG