Accessibility links

بەرپرسێکی تورکی: پیدەچێت بەمزووانە سەرۆک ترامپ و ئەردۆگان کۆببنەوە


بەرپرسێکی باڵای تورکی وتی پێدەچێت بەمزووانە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ یان ئەوەتا لە تورکیا یان لە ماوەی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی بیستدا لە مانگی داهاتوو لە ژاپۆن کۆببنەوە.

بەرپرسەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی ئەردۆگان داوای لە سەرۆک ترامپ کردووە سەردانی تورکیا بکات و ئاماژەیەک هەیە کە سەرۆکی ئەمەریکا ئەو داوایە قبوڵ بکات.

بەرپرسەکە وتی " ئێمە ئێستا کاردەکەین بۆ دیارکردنی کاتەکە. هەندێک ئاماژەی ئەرێنی هەن بەڵام هێشتا کاتەکە دیارینەکراوە. لەوانەشە لە ژاپۆن لە ماوەی کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی بیستدا کۆببنەوە."

لەم دواییانەدا گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا زیادیانکرد بەهۆی ئەوەوە کە تورکیا بەنیازە سیستمی بەرگری موشەکی ئێس 400ی ڕوسی بکڕێت، واشنتنیش دەڵێت ئەو سیستمە لەگەڵ سیستمەکانی بەرگری هاوپەیمانێتی ناتۆدا یەک ناگرێتەوە و هەڕەشە دەبێت بۆ سەر فڕۆکە جەنگییە ئێف 35 ەکانی ئەمەریکا کە تورکیا دەیەوێت ئەوەش بکڕێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ و کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا هۆشیاریان داوەتە تورکیا سەبارەت بە کڕینی سیستمی ئێس 400ی ڕوسی و دەڵێن ئەگەر ڕوسیا ئەو سیستمە بکڕێت ئەوا ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە بەپێی یاسایەکی ئەمەریکا کە کڕینی چەکیی لە ڕوسیا قەدەغەکردووە.

ئەنقەرەش دەڵێت ئەو سیستمە هیچ مەترسییەک لەسەر ئەمەریکا دروست ناکات و پێویست ناکات سزای بەسەردا بسەپێنرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG