Accessibility links

کۆشکی سپی: سەرۆک ترامپ بە ئەردۆگانی وتووە دەستوەردانی بیانی ڕەوشی لیبیا ئاڵۆزتر دەکات


کۆشکی سپی وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بە هاوتا تورکییەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی وتووە دەستوەردانی بیانی ڕەوشی لیبیا ئاڵۆزتر دەکات.

پەرلەمانی تورکیا لە ماوەی ڕابردوودا پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد تیایدا ڕێگە دەدات هێزی سەربازی تورکیا ڕەوانەی لیبیا بکرێت، ئەمەش بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە حکومەتەکەی تەڕابلس و پتەوکردنی هاریکارییە سەربازییەکان لەگەڵ لیبیادا.

سەرۆکی تورکیا وتی ئەو هێزانە پشتیوانی لە حکومەتەکەی سەرۆک وەزیری لیبیا فائیز سەڕاج دەکەن کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دانی پێدانراوە و ڕووبەڕووی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا ( سوپای نیشتیمانی لیبیا ) بوونەتەوە کە خەلیفە حەفتەر ڕابەریەتیان دەکات و ڕوسیا و میسڕ و ئیماڕات و ئەردەن پشتیوانی لێدەکەن.

سەرۆکایەتی تورکیا وتی سەرۆک ترامپ و ئەردۆگان " جەختیان لە گرنگی دیبلۆماسیەت کردۆتەوە لە چارەسەرکردنی بابەتە هەرێمییەکاندا." وتیشی هەردوو سەرۆک لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا تاوتوێی ڕەوشی سوریایان کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG