Accessibility links

سەرۆک ترامپ جەنەڕاڵی خانەنشینکراو جۆن ئەبی زەید وەکو نوێنەری ئەمەریکا لە سعودیە دیاریدەکات


جەنەڕاڵی خانەنشینکراو جۆن ئەبی زەید

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ جەنەڕاڵی خانەنشینکراو جۆن ئەبی زەید وەکو نوێنەری ئەمەریکا بۆ سعودیە دەستنیشان دەکات، ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمەریکا ڕووبەڕووی فشار بۆتەوە تاوەکو وەڵامی دۆسییەی کوشتنی ڕۆژنامەنووسی سعودیە جەمال خاشقچی بداتەوە کە لە ناو کونسوڵخانەی سعودیەدا لە ئیستەنبوڵ کوژرا.

کۆشکی سپی ڕایگەیاند سەرۆک ترامپ ئەبی زەیدی هەڵبژاردووە بۆ نوێنەرایەتیکردنی ئەمەریکا لە سعودیە کە پێشتر لە ماوەی جەنگی عێراقدا سەرکردەی سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا بووە. هەروەها پێویستە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا دەستنیشانکردنەکە پەسەند بکەن.

لە پاڵ بابەتی خاشقچیدا، واشنتن لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکاوە ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بۆتەوە لەسەر ئەوەی پشتیوانی لە سعودیە دەکات لە جەنگی ناوخۆی یەمەندا.

جێی ئاماژەیە لەو کاتەوەی سەرۆک ترامپ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکای وەرگرتووە، ئەمەریکا نوێنەری نەبووە لە سعودیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG