Accessibility links

کاربەدەستێک: سەرۆک ترامپ لیژنەیەک پێکدێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە ساختەکاری لە دەنگەکاندا


کاربەدەستێکی کۆشکی سپی وتی سەرۆک دانۆڵد ترامپ لیژنەیەک پێک دێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە ساختەکاری ناو دەنگەکان.

تۆڕی هەواڵی ئێن بی سی وتی سەرۆک ترامپ بڕێکارێک جێبەجێ دەکات بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە ساختەکردنی دەنگەکان و جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس سەرکردایەتی دەکات.

سەرۆک ترامپ کە مانگی دوانزە بووە سەرۆک ئەمەریکا دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی مانگی یانزەدا سەرکەوتنی هێنا وتی هەڵبژاردنەکانی مانگی یانزە ساختەکاری زۆر تیابووە.

شایەنی باسە سەرۆک ترامپ لە مانگی دوانزەدا ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە لە ساختەکارییەکانی هەڵبژاردنەکان بکات سەرەرای ئەوەی شارەزایان و کاربەدەستان ئەمە بە شتێکی دەگمەن دەزانن لە ئەمەریکادا ڕووبدات.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG