Accessibility links

کونگرێس لە سەر دەنگۆی هەوڵەکانی ڕووسیا بۆ سەرکەوتنی تڕامپ لە هەڵبژاردن دا دەست بە لێکۆڵینەوە دەکات


دانۆڵد تڕامپ

لێکۆلێنەوەکانی بە جیا سەبارەت بە دەنگۆی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر سیستمی کامپیۆتێر بۆ ئەوەی کارتێکردنی لە سەر هەڵبژاردنی مانگی ڕابردووی ئەمەریکا هەبێت، لە لایەن ترامپ بە توندی ڕەخنەی لێگیرا، کە لە ماوەی دوایی حەوتوودا گوتی لێکۆڵینەوەی دەزگای زانیاری نەهێنی سی ئای ئەی "بێ مانایە" کە گۆیا ڕووسیا دەستی بە هێرشەکان بۆ سەر سیستمی تۆڕی کامپیوتر کرد بۆ ئەوەی یارمەتی بە تڕامپ بکات سەرکەوتووبێت.

هەر چەند پێش ئەوەی تڕامپ لە مانگی دابێت بچێتە ئافیسی سەرۆکایەتی، بە هێند نەگرتنی دەرخستنەکانی سی ئای ئەی سەبارەت بە دەست تێوەردانی رووسیا وا دەکات تڕامپ بخاتە ئاستێکی نائاساییەوە ئەویش لە دەمێکدا یاسادانەرانی باڵای کۆماری، ڕیبەری زۆرینەی سێنیت میچ مەک کانڵ و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پاوڵ ڕایان پشتیوانیان لە لێکۆڵینەوەکانی هەر دوو پارتی دەکەن کە کومیتەکانی زانیاری نەهینی لە کونگرێس دا بەڕێوەی دەبەن.

میچ مەک کانڵ (دەستی ڕاست) و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پاوڵ ڕایان
میچ مەک کانڵ (دەستی ڕاست) و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پاوڵ ڕایان

بە گویرەی راپۆرتی سی ئێن ئێن، دووشەمە، میچ مە کانڵ ڕێبەری زۆرینەی کۆماری لە سنیتی ئەمەریکا لە کۆنفڕانسێکی پەیامنێری دا گوتی، "ڕێگام بدەن با لە لایەن خۆمەوە بدوێم. ڕووسیا دۆستی ئێمە نیە. پێم وایە دەبێت وا چاو لە گرفتەکان بکەین کە رووسیا خێری ئێمەی ناوێت."

لە لایەکی دیکەوە، پۆل ڕایان، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکی بڵاوکراوەدا نووسی هەر هێرشێکی بۆ سەر تۆری سیستمی کامپیوتر دژی ڕەوتی دێمۆکڕاتیکی ئەمەریکا لە لایەن هەر وڵاتێکی بیانیەوە بۆ پەسند کردن نابێت.

سی ئای ئەی دەڵێت لە لێکۆڵینەوەکانی دا بە ئەو ئاکامە گەیشتووە کە ڕووسیا بۆ کارتێکردنە سەر ئاکامی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانەی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بە قازانجی تڕامپ خۆی لە مەسەلە "هەڵقوتاندووە."

تڕامپ: باوەڕ ناکەم.

لێدوانەکانی ئەم دواییانە تڕامپ دوای وتووێژێک لە گەڵ فاکس نیوز دێت کە گوتی ئەوەی سی ئای ئەی سەبارەت بە هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر سیستەمی کامپیوتیر بۆی دەرکەوتوە کە دەرفەتی سەرکەوتنی ئەو بباتە سەر "ئەوە تەنیا پاساو هێنانەوەیەکی تر" لە لایەن دێمۆکڕاتەکانە بۆ ئەوەی سەرنەکەوتنی خانمی کڵنتن لە هەڵبژاردندا شی بکەنەوە.

وتووێژی دانۆڵدتڕامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراو لە گەڵ "فاکس نیوز ساندەی" دێسامبری ١٠ی ٢٠١٦ ، شاری نیویۆڕک
وتووێژی دانۆڵدتڕامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراو لە گەڵ "فاکس نیوز ساندەی" دێسامبری ١٠ی ٢٠١٦ ، شاری نیویۆڕک

ئەو لە بەشێکی وتووێژەکەدا گوتی: "باوەڕ ناکەم. ئەگەر ئیوە چاو لە ئەو بکەن کە [سی ئای ئەی] گوتی، ڕوون نیە. لە ڕاستی دا هیچ کەس نازانێت. ئەوان هەر نازانن داخوا رووسیا یان چین یان کەسێکی دیکە بووە."

وەڵامی هەڵمەتی خانمی کڵنتن

ڕەکەبەر لە هەڵبژاردنی تڕامپ، هیلەری کلنتنی دێمۆکڕات، سەبارەت بە دەنگۆکانی ڕووسیا لە ڕێگای هاک کردنەوە بێدەنگ بووە. بەڵام بەڕیوەبەری هەڵمەتەکە، جان پادێستا، دووشەمە داوای کرد کە بەڕیوەبەرایەتی ئوباما هەموو زانیارییەکان سەبارەت بە خۆتێهەڵقوتاندنی رووسیا لە مەسەلەی هەڵبژاردن دا بڵاو بکاتەوە.

XS
SM
MD
LG