Accessibility links

وتەبێژێکی فیلیپینی : دۆتێرتی و ترامپ لە کۆبوونەوەکەیاندا باسیان لە بابەتی مافەکانی مرۆڤ نەکردووە


وتەبێژێکی فیلیپینی وتی سەرۆکی فیلیپین ڕۆدریگۆ دۆتێرتی و هاوتا ئەمەریکییەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ لە ماوەی کۆبوونەوەکەیاندا باسیان لە بابەتی مافەکانی مرۆڤ نەکردووە.

هاری ڕۆکیەی وتەبێژی سەرۆکی فیلیپین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی دۆتێرتی سیاسەتی فیلیپینی سەبارەت بە جەنگی دژی ماددە هۆشبەرەکان بە ڕوونی بۆ سەرۆک ترامپ باس کردووە. وتیشی سەرۆک ترامپ هەوڵەکانی دۆتێرتی بەرزنرخاندووە.

ڕۆکیە پەیوەندیەکانی نێوان سەرۆک ترامپ و دۆتێرتی بە پەیوندییەکی " گەرم و هاوڕییانە و ڕاستگۆیانە " ناودێر کرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG