Accessibility links

سەرۆک ترامپ سەبارەت بە هاوپەیمانانی ئەمەریکا ڕەخنە لە ماتیس دەگرێت


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و وەزیری دەست لەکارکێشاوەی بەرگری ئەمەریکا جیم ماتیس

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ سەبارەت بە هاوپەیمانەکانی وڵاتەکە ڕەخنەی لە جیم ماتیسی وەزیری بەرگری ئەمەریکا گرت کە لەماوەی ڕابردوودا دەستی لەکارەکەی کێشایەوە، وتی ماتیس درکی بە تێچووی ڕاستەقینەی پشتیوانی سەربازیی ئەمەریکای لە سەرتاسەری جیهاندا نەکردووە.

ڕۆژێک دوای ئەوەی جێگرەوەی ماتیسی دیاریکرد، سەرۆک ترامپ ڕەخنەی لە جیم ماتس گرت لەسەر ناکۆکییەکانی ماتیس لەگەڵ سەرۆک ترامپدا سەبارەت بە سیاسەتەکانی.

سەرۆک ترامپ لە تویتەر نوسیویەتی " لە بنچینەوە ئێمە پشتیوانی زۆرێک لە سوپاکانی وڵاتان دەکەین لە سەرتاسەری جیهاندا، لە هەمان کاتدا لە ڕووی بازرگانییەوە ئەو وڵاتانە سوودێکی تەواو لە ئەمەریکا و باجدەرانی ئەمەریکا وەردەگرن."

وتیشی " جەنەڕاڵ ماتیس ئەوەی بە کێشە نەدەزانی، من بە کێشەی دەزانم و ئێستا لە چارەسەرکردندایە."

بەرپرسانی بەڕێوبەرایەتی ئەمەریکا وتیان سەرۆک ترامپ هەستی بە بێزاری کردووە لە نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەی ماتیس کە تیایدا ڕەخنەی لە سەرۆک ترامپ گرتووە بەوەی کە سەرۆک ترامپ هاوپەیمانانی ئەمەریکای پشتگوێ خستووە.

سەرەڕای دەست لەکارکێشانەوەکەی ماتیس، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند ماتیس فەرمانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکای لە سوریا واژۆ کرد.

هەروەها سەرۆک ترامپ دەڵێت " بەو ژمارە کەمەی ئەندامانی ئەنجومەنی سینات دەڵێم کە پێیان وایە من حەز بە هاوپەیمانان ناکەم یاخوود بەهایان نازانم، ئێوە هەڵەن، من لەگەڵ ئەوەدام."

وتی " بەڵام ئەوەی حەزم پێی نیە ئەوەیە کە بەهۆی هاوڕێیەتیانەوە لەگەڵ ئەمەریکا، ئەو وڵاتانە سوودێکی زۆریان وەرگرتووە."

وتیشی " ئێستا ئەمەریکا جارێکی دیکە ڕێزی لێدەگیرێتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG