سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی پێدەچێت ڤاکسینێکی کۆرۆنا لە ماوەی سێ بۆ چوار هەفتەدا بەردەست ببێت، ئەمەش پێشبینیەکانی بەرپرسانی ئەمەریکی لە کەرتی تەندروستی و کۆمپانیای ڤایزەر پشتڕاست دەکاتەوە.
سەرۆک ترامپ لە فیلادلفیا بەرگری لە چۆنێتی مامەڵەکردنی بەڕێوبەرایەتیەکەی کرد لەگەڵ پەتای کۆرۆنادا و وتی بەمزووانە ڤاکسینەکە ئامادە دەبێت و بڵاودەکرێتەوە.
وتی " خەریکە ڤاکسینەکە تەواو دەبێت، ئەگەر ڕاستیەکەت دەوێت، ئەگەر بەڕێوبەرایەتیەکانی پێشووی ئەمەریکا چەند ساڵێکیان پێویست بووبێت بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینێک، ئێمە لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا ڤاکسینەکە بەرهەم دەهێنین، سێ بۆ چوار هەفتەی دیکەی دەوێت."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز