Accessibility links

سەرۆک ترامپ هیوادارە تاوەکو کۆتای ساڵ پێکوتەی کۆرۆنا دروست بکرێت


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ باسی لە ئەگەری دروستکردنی پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد تاوەکو کۆتای ساڵ.

سەرۆک ترامپ وتی " متمانەم هەیە هەموو ئەمەریکییەکان شتە ڕاستەکە دەکەن بەڵام ئامۆژگاری هەمووان دەکەم پابەندی خۆپاراستن و پاک و خاوێنی و دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی و باڕە قەرەباڵغەکان بن، داوا دەکەین لە کاتی پێویستدا دەمامک ببەستن."

ئەم لێدوانەی سەرۆک ترامپ لە میانەی سەردانەکەیدا هات بۆ کارگەی فوجی فیڵم لە مۆریسڤیڵ لە نۆرث کارۆلاینا کە لەوێ کار لەسەر بەرهەمهێنانی پێکوتەکە دەکرێت. سەرۆک ترامپ خۆشی دەمامکی بەستبوو.

سەرۆک ترامپ سەبارەت بە پێکوتەکە وتی " شتی ئەرێنیم لەسەر پێکوتەکە بیستووە، بەڵام تاوەکو کۆتای ساڵ پێم وایە لە هەلومەرجێکی باشداین بۆ بەرهەمهێنانی پێکوتەکە."

سەرۆک ترامپ سەبارەت بە بوژاندنەوەی ئابووری وڵاتەکەش وتی " پێویستە ئەو فەرمانڕەوایانەی تاوەکو ئێستا ویلایەتەکانیان نەکردۆتەوە دووبارە ویلایەتەکانیان بکەنەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG