پێشتر سه‌رۆک تڕا‌مپ په‌سندی کرد که تاقیکردنه‌وه‌ی پزشکی له سه‌ر بکرێت دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ چه‌ندین ئه‌ندامی شاندای سه‌رۆکایه‌تی برازیل په‌یوه‌ندی هه‌بوو کاتێک له هاوینه هه‌واری فلۆریدا چاویان پێک که‌وت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و شاندایه پاش تاقیکردنه‌وه ده‌رکه‌وت که تووشی نه‌خۆشیه‌که بوونه.
پزشکی سه‌رۆک تڕا‌مپ شان کانلی شه‌مه له لێدوانێکی کورت دا گوتی که پشتڕاستکردنێکی پێ گه‌یشتووه که تاقیکردنه‌وه‌که نیشانی نادات سه‌رۆک تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه بووبێت.
هه‌ڵبه‌ت سه‌رۆک تڕا‌مپ که ته‌مه‌نی 73 ساڵانه‌یه زووتر ئه‌و نیگه‌رانییانه‌ی وه‌لانا که تووشی نه‌خۆشییه‌که بووبێت له ده‌مێکدا لانی که‌م تا ئێستا 51 که ئه‌مه‌ریکایی پێی مردوون. ئه‌و له ولات دا درێژه‌ی به ژیانی رۆژانه‌ی دا، له کاتێکدا میلیونها که‌س له خه‌ڵک له ئه‌مه‌رکا له ماڵ را کار ده‌که‌ن و قوتابخانه‌کانیش داخراون.
نیویورک وه‌ک شاریکی هه‌ره پرجه‌ماوه‌ری ئه‌مه‌ریکا، شه‌مه یه‌که‌م مردنی ئاکامی نه‌خۆشی کۆڕونای دێت.