Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەستبەرداری هەوڵەکانی دەبێت بۆ کەمکردنەوەی یارمەتیەکانی دەرەوە


بەرپرسانی ئەمەریکی ئاماژەیان بەوەدا کۆشکی سپی بەردەوام نابێت لە پلانەکانی بۆ کەمکردنەوەی یارمەتییەکانی دەرەوە، ئەمەش دوای توڕەبوونی کۆنگرێسی ئەمەریکا لەو پلانانە و دەڵێن ئەمە هەوڵێکە بۆ زاڵبوون بەسەر دەسەڵاتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکادا سەبارەت بە خەرجی حکومی.

ڕۆژی سێشەممە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی بیر دەکاتەوە لەوەی واز لە هەوڵەکانی بهێنێت بۆ کەمکردنەوەی یارمەتیەکانی دەرەوە و لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیاری لەسەر دەدات.

ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکا بە کۆمارییەکانیشەوە پەیوەندییان بە بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپەوە کردوو و ناڕەزاییان دەربڕی سەبارەت بە هەوڵەکانی کۆشکی سپی بۆ کەمکردنەوەی یارمەتییەکانی دەرەوە.

بەرپرسێکی باڵای بەڕێوبەرایەتی ئەمەریکا وتی " سەرۆک ڕوون بووە کاتێک وتوویەتی یارمەتییەکانی دەرەوەمان خراپ بەکاردەهێنرێن و تەنها بەفیڕۆ دەچن و دەبێت بزانین ئەو پارانە بۆ چی لایەنێک دەڕۆن، لەبەر ئەوە سەرۆک داوای لە بەڕێوبەرایەتیەکەی کرد تەنها بیر لە بژاردەکانی دیکە بکەنەوە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە."

وتیشی " ئاشکرایە زۆرێک لە ئەندامانی کۆنگرێس نایانەوێت بێنە پاڵ ئێمە تاوەکو سنوورێک بۆ ئەم پارە بەفیڕۆدانە دابنێین."

بەرپرسانی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ لەم مانگەدا بۆ ماوەیەکی کاتی خەرجی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و دەزگای ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتیان سڕکرد بە مەبەستی کەمکردنەوەی ئەو خەرجییەی کە هەردوو ئەنجومەنی سینات و نوێنەرانی ئەمەریکا پەسەندیان کردووە.

سەرچاوە نزیکەکان لە وتوێژەکانەوە وتیان وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ داوای کردووە پارەی یارمەتییەکان بەردەوام بن، لەکاتێکدا بەڕێوبەری نوسینگەی بەڕێوبەرایەتی و میزانیەی ئەمەریکا ویستوویەتی کەم بکرێنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG