Accessibility links

سەرچاوەکان: سەرۆک ترامپ لەگەڵ یاسادانەرانی ئەمەریکادا کۆدەبێتەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی ڕەوشی سوریا


سەرچاوەکانی کۆنگرێس و بەرپرسێکی بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتیان ڕۆژی چوارشەممە سەرۆک ترامپ لەگەڵ ڕابەرانی دیموکراتەکان و کۆمارییەکانی ئەنجومەنی سینات و ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکادا کۆدەبێتەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی ڕەوشی سوریا.

سەرچاوەکانی کۆنگرێس ئاماژەیان بەوەدا لەنێو ئەوانەی کە بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن ڕابەری کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی سینات میچ مککۆنێڵ و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی و سەرۆک و گەورە بەرپرسانی هەردوو لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی سینات و ئەنجومەنی نوێنەران و هەروەها هەردوو لیژنەی هێزە چەکدارەکانی سینات و ئەنجومەنی نوێنەران.

ئەم کۆبوونەوەیەش هاوکاتە لەگەڵ توڕەبوونی هەندێک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکا لە بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کە بووە هۆی ئەوەی ڕێگە بۆ تورکیا خۆش بکات هێرش بکاتە سەر کوردەکانی هاوپەیمانی ئەمەریکا کە شان بە شانی هێزەکانی ئەمەریکا دژ بە داعش جەنگاون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG