Accessibility links

کۆشکی سپی ڕەتی دەکاتەوە سەرۆک ترامپ داوای لە کۆمی کردبێت دۆسییەکەی فلین دابخات


لە کۆمەڵێک ڕاپۆرتدا هاتووە دەڵێن سەرۆک ترامپ داوای لە بەڕێوبەری پێشووی دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی جەیمس کۆمی کردووە لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی پێشوو مایکڵ فلین لەگەڵ ڕوسیادا دابخات، بەڵام کۆشکی سپی وتی ئەو چیرۆکانە راست نین.

ڕاپۆرتەکان دەڵێن سەرۆک ترامپ لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا لە مانگی دوودا ئەو داوایەی لە کۆمی کردووە بەپێی نوسراوێک کە کۆمی دوای کۆبوونەوەکە نوسیویەتی و سەرۆک وتویەتی " هیوادارم بتوانیت واز لەمە بهێنیت." ئەوەش ئاماژە بووە بۆ دۆسییەکەی فلین.

وردەکارییەکانی نوسراوەکەی کۆمی سەرەتا لەلایەن نیویۆرک تایمزەوە بڵاوکرایەوە و دواتر لەلایەن واشتن پۆست و چەند ڕۆژنامەیەکی ترەوە دڵنیایی لەسەر درایەوە.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG