Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت لەژێر لێکۆڵینەوەدا نیە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی پرسیاری لە بەڕێوبەری دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی کردووە کە ئاخۆ لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە یاخوود نا.

جەیمس کۆمی بەڕێوبەری ئێف بی ئای لەلایەن سەرۆک ترامپەوە ڕۆژی سێشەممە لەکارەکەی دوورخرایەوە و ئەوەش بووە هۆی دروستکردنی گێژەڵووکەیەکی سیاسی.

سەرۆک ترامپ لە چاوپێککەوتنێکی لەگەڵ تۆڕی هەواڵی ئێن بی سیدا وتی ، ئەو کاتە پرسیاری لە جەیمس کۆمی کردووە " ئەگەر دەکرێت پێم دەڵێیت کە ئایا من لەژێر لێکۆڵینەوەدام یاخوود نا؟" ئەویش وەڵامیداوەتەوە وتویەتی " تۆ لەژێر لێکۆڵینەوەدا نیت."

سەرۆک لە چاوپێکەوتنە تەلەفیزیۆنیەکەدا دووبارەی کردەوە و وتی " من لەژێر لێکۆڵینەوەدا نیم." کاتێک کە پرسیاری لێکرا سەبارەت بە گەواهیدانەکەی کۆمی کە وتی لێکۆڵینەوەیەک هەیە سەبارەت بە کەمپینی هەڵبژاردنەکانی 2016 و گومانی ئەوە دەکرێت ڕوسیا دەستی تێیدا هەبووبێت.

سەرچاو/ VOA

XS
SM
MD
LG