Accessibility links

سەرۆک ترامپ دوای ڕەخنەکان پەیوەندییەکانی لەگەڵ چیندا توندوتۆڵ دەکاتەوە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ئەمەریکا پەیوەندییەکی زۆر باشی هەیە لەگەڵ چیندا.

سەرۆک ترامپ لە لێدوانێکیدا لە زانکۆیەکی ویلایەتی ئایوا وتی "ئەمەریکای نوێ پەیوەندییەکی زۆر باشی هەیە لەگەڵ چیندا و سەرۆک شیم زۆر بەدڵە."

سەرۆک ترامپ لە کاتێکدا ئەم لێدوانانەیدا کاتێک کە ڕۆژی پێشتر وتبووی هەوڵەکانی چین بۆ باوەڕپێهێنانی کۆریای باکوور تا واز لە بەرنامە ناوەکییەکەی بهێنێت سەرکەوتوو نەبووە.

شایەنی باسە سەرۆک ترامپ هیوایەکی زۆری بە چین هەبوو سەبارەت بە کۆریای باکوور و بەتەواوەتی پشتی بە سەرۆکی چین شی جینگ پینگ بەستبوو بۆ ئەوەی هاریکاری بکات سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکەی کۆریای باکوور.

سەرۆک ترامپ لەماوەی ڕابردوودا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیبووی " سەرەڕای پێزانینم بۆ هەوڵەکانی سەرۆک شی و چین بۆ یارمەتیدانمان لە بابەتی کۆریای باکووردا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. هیچ نەبێت دەزانم کە هەوڵیانداوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG