Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت زانیارییە هەواڵگرییەکان ئاماژە بەوە دەدەن چین هێز ڕەوانەی سنووری هۆنگ کۆنگ دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی بەپێی زانیارییەکانی دەزگاکانی هەواڵگری ئەمەریکا حکومەتی چین هێز ڕەوانەی سنوورەکانی دەکات لەگەڵ هۆنگ کۆنگدا، هەروەها داوای لەلایەنەکان گرت هێمنی بپارێزن لەگەڵ بەردەوامبوونی پێکدادانەکانی نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسدا.

ڕوون نیە کە ئایا سەرۆک ترامپ باسی لە جووڵەی نوێی هێزەکانی چین دەکرد یاخود ئەو جووڵانەی کە بەڕاستی ڕوویانداوە و دەزگاکانی ڕاگەیاندن باسیان لێوەی دەکرد.

سەرۆک ترامپ وتی " دەزگای هەواڵگریمان پێی ڕاگەیاندین حکومەتی چین هێز دەجوڵێنێت بۆ سنووری هۆنگ کۆنگ. پێویستە هەمووان هێمنی و ئاسایشی بپارێزن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG