Accessibility links

گەورە پارێزەری سەرۆک ترامپ دەستی لەکارکێشایەوە


گەورەی پارێزەرانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە لێکۆڵینەوەکاندا سەبارەت بە دەست وەردانەکەی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کردووە.

جۆن دۆدی پارێزەر لە واشنتن وتی " سەرۆکم خۆشدەوێت و هیوای باشی بۆ دەخوازم."

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز یەکەم ڕۆژنامەبوو هەواڵی دەست لەکارکێشانەوەکەی پارێزەرەکەی سەرۆک ترامپی بڵاوکردەوە و سەرچاوەیەکیش وتوویەتی سەرۆک هەمیشە ئامۆژگارییەکانی دۆدی پشت گوێ خستووە.

دۆد هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەکەی ڕوون نەکردەوە.

جەی سکالۆ پارێزەرێکی دیکەی سەرۆک ترامپە و لە بەیاننامەیەکدا وتی " دۆد هاوڕێم بووە ئەندامێکی گرنگ بووە لە تیمە یاساییەکەماندا."

ڕۆژی شەممە دۆد داوای کرد لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە دەستوەردانەکەی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا کۆتایی پێ بهێنرێت و وتی ئەو هەواڵانەی دەستوەردانی ڕوسیا دروستکراوی بەڕێوبەری پێشووی ئێف بی ئای جەیمس کۆمین.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG