سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ داوای لە حکومەتی ڤەنزوێلا کرد هەڵبژاردنێکی سەربەخۆ و ڕاستگۆیانە ئەنجام بدەن دوای ئەوەی سەرۆک نیکۆلاس مادۆرۆ جارێکی دیکە وەکو سەرۆکی ڤەنزوێلا هەڵبژێردرایەوە لە هەڵبژاردنێکدا کە زۆربەی وڵاتانی جیهان ڕەخنەیان لێگرت.
سەرۆک ترامپ لە بەیاننامەیەکدا وتی " داوا لە ڕژێمی مادۆرۆ دەکەین دیموکراسی بگەڕێنێتەوە و هەڵبژاردنێکی سەربەخۆ و ڕاستگۆیانە ئەنجام بدات و هەموو زیندانییە سیاسییەکان بەزووترین کات ئازاد بکات و بەبێ هیچ مەرجێک و هەروەها کۆتایی بە قەیران و قۆرخکردنی ئابووری گەلی ڤەنزوێلا بهێنێت."
جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆک ترامپ کۆمەڵێک سزای ئابووری دیکەی سەپاند بەسەر ڤەنزوێلادا و کەرتی نەوتی وڵاتەکەی کردە ئامانج.
پێشتریش سەرۆک ترامپ سزای سەپاندبوو بەسەر کۆمەڵێک کەسدا و سزای ئابووری دیکەی سەپاندبوو بەسەر حکومەتی ڤەنزوێلادا و بە تۆمەتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و گەندەڵی تۆمەتباری کردبوو.
بەرپرسێکی باڵای بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ وتی " بەتەواوەتی دەبینین کە ڕژێمەکە هەڵبژاردنەکان دەدزێت، ناوچەکە هیچ کات دزیکردنێکی لەوشێوەیەی نەبینیوە."
لەلای خۆشیەوە وەزیری دەرەوەی ڤەنزوێلا وتی " سزا نوێیەکانی ئەمەریکا شێتین و ڕێوشوێنەکان یاسایی نین و بەتەواوەتی دژ بە یاسای نێودەوڵەتییەکانن."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز