Accessibility links

سەرۆک ترامپ پاتریک شانەهانی وەکو وەزیری بەرگری بە وەکالەت دیاریکرد


پاتریک شانەهان
پاتریک شانەهان

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ جێگری وەزیری بەرگری ئەمەریکا پاتریک شانەهانی وەکو وەزیری بەرگری بە وەکالەت دیاریکرد و لە یەکی مانگی یەکی ساڵی 2019 ەوە لە پۆستە نوێیەکەیدا دەستبەکار دەبێت.

سەرۆک ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی " خۆشحاڵم ڕایدەگەیەنم جێگری وەزیری بەرگری پاتریک شانەهان لە یەکی مانگی یەکی ساڵی 2019 ەوە دەبێتە بریکاری وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا." ئەمەش دوای ئەوەی وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم ماتیس دەستی لەکارەکەی کێشایەوە.

سەرۆک ترامپ وتی شانەهان دەستکەوتێکی زۆری هەبووە لە پۆستەکەی وەکو جێگری وەزیری بەرگری ئەمەریکا و هەروەها لە بۆینگیش.

جێی ئاماژەیە ڕۆژی پێنجشەممە جیم ماتیس دەستی لەکارەکەی کێشایەوە بەهۆی بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا و کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان.

بەپێی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، پاتریک شانەهان لە مانگی حەوتی 2107 ەوە لە پۆستی جێگری وەزیری بەرگری ئەمەریکادایە.

شانەهان پێش ئەوەی بێتە ناو پێنتاگۆنەوە، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای بۆینگ بووە بۆ پیشەسازی فڕۆکە، هەروەها جێگری سەرۆک و بەڕێوبەری گشتی سیستمی بەرگری موشەکیی بۆینگ بووە.

XS
SM
MD
LG