Accessibility links

سەرۆک ترامپ: ئەمەریکا دانوستانێکی زۆر بەهێز لە ئەفغانستان ئەنجام دەدات


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ئەمەریکا دانوستانێکی ئاشتی زۆر بەهێز لە ئەفغانستان ئەنجام دەدات، بەڵام وتی نازانێت کە ئایا سەردەگرێت یاخوود نا.

سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئێمە باس لە ئاشتی دەکەین و بزانین چی دەبێت، ئێستا لە دانوستانداین. نازانم سەردەگرێت یاخوود نا، زۆرکات سەرناگرێت بەڵام کێ دەزانێت چی دەبێت ؟ لەوانەیە سەربگرێت و لەوانەشە سەرنەگرێت."

هەروەها سەرۆک ترامپ ئاماژەشی بەوەدا لەوانەیە بۆ یەکەمین جار لەو کاتەوەی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکای گرتۆتە دەست سەردانی ئەفغانستان بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG