Accessibility links

سەرۆک ترامپ چین تۆمەتبار دەکات بەوەی ڕێگە دەدات نەوت بچێت بۆ کۆریای باکوور


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ چینی تۆمەتبار کرد بەوەی ڕێگە دەدات بارە نەوتەکان بچنە ناو کۆریای باکوورەوە سەرەڕای ئەوەی چین ڕەتی دەکاتەوە سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێل کردبێت، سەرۆک ترامپ لە تویتەر نوسیویەتی " زۆر بێ هیوا بووم."

ڕۆژنامەیەکی کۆریای باشوور بڵاویکردەوە کەشتیەکانی چین و کۆریای باکوور بەشێوەیەکی قەدەغەکراو لە دەریادا پەیوەندیان بەیەکەوە کردووە بۆ ئەوەی نەوتەکە بگەیەننە کۆریای باکوور.

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هەفتەی ڕابردوو سزای نوێیان سەپاند بەسەر کۆریای باکووردا و یەکێک لە سزاکان سنووردارکردنی هاوردەکردنی نەوت بوو بۆ کۆریای باکوور وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ دوایین تاقیکردنەوەی موشەکی مەودا ناوەند لەلایەن کۆریای باکوورەوە کە زۆربەی شارەزایانی ئەمەریکی دەڵێن لەوانەیە ئەو موشەکانە بگەنە هەرشوێنێکی خاکی ئەمەریکا.

چین چەند جارێک وتوویەتی کە هەموو سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر کۆریای باکوور جێنەجێ دەکات، سەرەڕای گومانەکانی ئەمەریکا و ژاپۆن و کۆریای باشوور.

کاتێک سەبارەت بەوەی ئایا چین بەشێوەیەکی نایاسایی نەوتی ناردووە بۆ کۆریای باکوور پرسیاری لێکرا، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین ڕێن گوکیانگ دووبارەی کردەوە کە چین و سوپاکەی بە تەواوەتی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر کۆریای باکوور جێبەجێ دەکەن.

ڕێن وتی " ئەوەی تۆ باست کرد بە هیچ شێوەیەک بوونی نیە."

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG