کۆشکی سپی ڕایگەیاند سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفونیدا ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی نەهێشتنی چەکی ناوەکیی کۆریای باکوور شتێکی حەتمی بێت و هەروەها دەستبەرداری بەرنامە موشەکیە باڵیستیکییەکەی بێت.
سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لە میانەی پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا " سەرۆک ترامپ و ئابی باسیان لەم دواییانەی کۆریای باکوور کردووە و جەختیان کردۆتەوە لەسەر ئەوەی جارێکی دیکە کۆببنەوە بۆ بەردەوامبوون لە هەماهەنگییەکانی نێوانیان پێش کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان ئەمەریکا کۆریای باکوور."
بەپێی فرانس پرێس، لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " سەرۆک و سەرۆک وەزیران جەختیان لەوە کردۆتەوە کە ئەوە شتێکی حەتمییە دەبێت کۆریای باکوور بە تەواوەتی بەرنامە ناوەکیی و کیمیایی و بایۆلۆجی و موشەکە باڵیستیکیەکانی لەناوبەرێت."
سەرچاوە/ سکای نیوز