Accessibility links

کۆشکی سپی: سەرۆک ترامپ بە ئابی ڕادەگەیەنێت مەزنترین سەرۆک وەزیری ژاپۆنە


وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ شینزۆ ئابی وەکو مەزنترین سەرۆک وەزیر دادەنێت لە مێژووی ژاپۆندا.

دوای ئەوەی بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیەوە سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند، لەمیانەی پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەنێوان سەرۆک ترامپ و شینزۆ ئابیدا، سەرۆک ترامپ ئابی وەکو مەزنترین سەرۆک وەزیری ئەو وڵاتە ناودێر کرد.

وتەبێژی کۆشکی سپی وتی دوو سەرۆکەکە ماوەیەکی زۆر قسەیان کردووە و سەرۆک ترامپ بە ئابی ڕاگەیاندووە کە " کارێکی سەرسوڕهێنەری " کردووە و پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە لە ئێستادا لە هەموو کات بەهێزترە.

وتیشی " سەرۆک ترامپ بە سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی وتووە کە مەزنترین سەرۆک وەزیرە لە مێژووی ژاپۆندا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG