Accessibility links

سەرۆک ترامپ: سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تەندروستی زۆر باشە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن تەندروستی زۆر باشە دوای ئەوەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی زۆرێک پێیان وایە جۆنسن ئامادەکاری دەکات تاوەکو بگەڕێتەوە سەر کارەکەی.

جۆنسنی تەمەن 55 ساڵ لە ماوەی ڕابردوودا لەم مانگەدا سێ شەو لە نەخۆشخانە مایەوە دوای ئەوەی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایدا خراپتر بوون و ئۆکسجینی پێدرا.

سەرۆک ترامپ سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفونییەکەی لەگەڵ جۆنسن لە ماوەی ڕابردوودا وتی " زۆر باش دیاربوو، وەکو بۆریسەکەی جاران، تەندروستی زۆر باشە."

ڕۆژنامەی تێلیگراف ئاماژەی بەوەدا جۆنسن بەنیازە ڕۆژی دووشەممە بگەڕێتەوە سەر کارەکەی، وەزیری تەندروستی بەڕیتانیا مات هانکۆک وتی سەرۆک وەزیری لە باش بووندایە و باری دەروونی باشە.

وتیشی " بڕیاری گەڕانەوەی بۆ سەر کات پەیوەستە بە خۆی و ڕاوێژکردنی لەگەڵ پزیشکەکانیدا، دوێنێ قسەم لەگەڵدا کرد و تەندروستی باشە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG