Accessibility links

سەرۆک وەزیری کەنەدا دەڵێت وڵاتەکەی گفتوگۆی سیاسیی لەگەڵ سعودیەدا دەکات


سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ

سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ وتی وڵاتەکەی بەشداری لە گفتوگۆیەکی سیاسیدا دەکات لەگەڵ سعودیەدا بەڵام پاشگەز نابێتەوە لە ترسەکانی سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ لە سعودیە، ئەمەش دوو هەفتە دوای ناکۆکییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لەسەر ئازادکردنی چالاکەوانەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.

ترودۆ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " بەردەوام دەبین لە مامەڵەی سیاسیمان لەگەڵ سعودیەدا، پێم وایە گرنگە پەیوەندییەکی ئەرێنیمان هەبێت لەگەڵ هەموو وڵاتانی سەرتاسەری جیهاندا."

جێی ئاماژەیە داواکاری گشتی سعودیە هەوڵدەدات سزای لە سێدارەدان بۆ ئەو چالاکەوانانە دەربکات.

ترودۆ وتی " لە هەمان کاتدا ترس و نیگەرانییەکانمان دەردەبڕین سەبارەت بەو فەرمانەی سعودیە دەریکردووە و هەروەها ترسەکانمان سەبارەت بە بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ و بەها هاوبەشەکانمان لەگەڵ سەرتاسەری جیهاندا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG