وەزیری گەشتوگوزاری ئیسپانیا وتی گەشتیارە بیانیەکان دەتوانن لە مانگی حەوتەوە گەشتەکانیان بۆ ئیسپانیا دەست پێبکەنەوە چونکە تا ئەو کاتە کەرەتنینە کردنی گەشتیاران بۆ ماوەی دوو هەفتە نامێنێت.
ئیسپانیا بەشێوەیەکی سەرەکی پشتی بە گەشتوگوزاری بەستووە و یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لە ئێستادا ئەو وڵاتە لە هەوڵی ئەوەدایە قۆناغ بە قۆناغ ڕێوشوێنەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەم بکاتەوە، بەڵام لە ئێستادا ئەو گەشتیارانەی ڕوو لەو وڵاتە دەکەن بۆ ماوەی دوو هەفتە کەرەنتینە دەکرێن.
وەزیری گەشتوگوزاری ئیسپانیا ڕیس ماروتۆ لە چاوپێکەوتنێکدا وتی " دەکرێت لە مانگی حەوتدا پشووەکەت لە ئیسپانیا بەسەربەریت."
سەرۆک وەزیری ئیسپانیا پیدرۆ سانچیث ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ئیسپانیا لە مانگی حەوتەوە دووبارە سنوورەکانی بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتیەکاندا دەکاتەوە. کەرتی گەشتیاری زیاتر لە سەدا 12 ی داهاتی ئابووری ئیسپانیا پێکدەهێنێت.
تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە، 28,752 حاڵەتی گیان لەدەستدان و 235,772 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا تۆمارکراوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز