Accessibility links

ئۆتۆمبیلێک لە کەنەدا لە خەڵکی دەدات و 9 کەس دەکوژێت


پۆلیسی کەنەدا ڕایگەیاند ئوتومبێلێکی سپی ڤان 9 کەسی کوشتووە و 16 کەسی دیکەی بریندارکردووە دوای ئەوەی لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری تۆرۆنتۆ خۆی کردووە بە ناو هاوڵاتیاندا، دواتر شۆفێرەکە دەستگیرکراوە.

پۆلیسی شاری تۆرۆنتۆ لە سەرەتای ڕووداوەکەدا وتی نزیکەی 18 کەس برینداربوون بەڵام دواتر ئاماژەی بەوەدا کە هێشتا ڕوون نیە چەند کەس برینداربوون یاخوود تا چەندێک بریندارییەکانیان سەختە.

شایەتحاڵێکیش وتی بەلایەنی کەمەوە دوو لاشەی بینیوە لە شوێنی ڕووداوەکە.

ناوەندی سەنی برۆک بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی لە تویتەر نوسیویەتی بەلایەنی کەمەوە حەوت برینداری بۆ هاتووە.

هێشتا نەزانراوە ڕووداوەکە لە ئەنقەست بووە یاخوود پاڵنەرێکی لە پشتەوە بووە.

وتەبێژی پۆلیسی تۆرۆنتۆ وتی دوای کاتژمێر 1:30 خوولەک بە کاتی گرینیچ پۆلیس بانگکراوە بۆ شەقامی یۆنگ لە بەشی باکووری وڵاتەکە، کە لەوێ ئوتومبێلێک خۆی کێشاوە بە ژمارەیەک لە هاوڵاتیاندا.

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا و ئەوروپا ڕووبەڕووی زنجیرەیەک لە هێرش بوونەتەوە کە ئوتومبێل تیایاندا بەکارهاتووە، لەوانەش هێرشەکەی 31ی مانگی 10ی شاری نیویۆرک کە بووە هۆی کوژرانی هەشت کەس.

ڕووداوەکە 30 کیلۆمەتر دوور لە ناوەندی شاری تۆرۆنتۆوە ڕوویدا کە لەوێ کۆبوونەوەی کۆمەڵەی وڵاتانی حەوتی پیشەسازی بەڕێوەدەچوو.

هیچ گۆڕانکارییەکی ئەمنی لە دەوری شوێنی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە ڕووینەدا.

سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ وتی بەرپرسان لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن.

ترودۆ دوای کاتژمێرێک لە ڕووداوەکە بە ڕۆژنامەنووسانی وت " هێشتا زانیاری کۆدەکەینەوە و دوای ئەوەی تەواو بووین زانیاری زیاتر بە هاوڵاتیان دەدەین."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG