Accessibility links

دیموکراتەکانی کۆنگرێس هۆشیاری دەدەن سەبارەت بە دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکاندا


دەستەی سەرەکی ئەنجومەنی نوێنەرانی کۆنگرێس هۆشیاری دەدات کە دەشێت کۆنگرێسی ئەمەریکا بکرێتە ئامانجی هەڵمەتی دەستێوەردانی بیانی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمساڵدا.

هۆشیاریەکە لەلایەن ئەندامانی دیموکراتەکانەوە دراوە کە بە گروپی هەشت ناسراون لە نێویاندا سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، سەرۆکی کەمینەی سینات و بەرپرسانی باڵای دیموکراتەکانی کۆنگرێس و کۆمیتەکانی هەواڵگری سینات لە نوسراوێکدا بۆ نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی، داوای لێدوانەکانی سەرجەم نوێنەرانی ئەنجومەن دەکەن تا کۆتایی ئەم مانگە.

ئەنجومەنی نوێنەران لە نوسراوێکدا کە لە 13 ی مانگی 7 ئاڕاستەی بەڕێوەبەری نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵیFBI (کریستۆفەر ڕێی) کرد دەڵێن ئێمە زۆر نیگەرانین بەتایبەت سەبارەت بەوەی وا دەردەکەوێت کۆنگرێس بکرێت بە ئامانجی دەست تێوەردانی بیانی لە هەڵبژاردەکاندا, کە هەوڵدەدات هەواڵە چەواشەکاریەکان گەورەبکات لەپێناو کارکردنە سەر چالاکی کۆنگرس و دیبەتی گشتی و هەروەها هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە مانگی یازدەدا.

نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی FBI بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند نوسراوەکەیان بەدەست گەیشتوە بەڵام ڕەتی کردوە ووردەکاری زیاتر بدات.

نوسینگەی بەڕێوەبەری هەوڵگری نیشتیمانی (ODNI) لە مانگی 5 دا ڕایگەیاند ئەمە سەردەکێشێت بۆ هەموو ئەو زانیاریانەی سەبارەتن بە ئاگاداری هەڕەشەکان لەسەر کاندیدەکان وهەڵمەتەکان و ڕێکخراوە سیاسیەکان، هەروەها ڕەتیکردوە ووردەکاری لەسەر نیگەرانیەکان بدات.

بەڵام سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند کاربەدەستان بەردەوام بون لە ئاگادارکردنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئاسایشی لەسەرهەڵبژاردن.

لە لێدوانێکدا دوابەدوای هەڵبژاردنە بەراییەکان لە مانگی 3 دا چەند دەزگایەکی ئاژانسی حکومەت لەوانە نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی FBI، وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی کاروباری ئاسایشی نیشتمانی و نوسینگەی بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتیمانی (ODNI) هۆشیاریاندا پێویستە دەنگدەران بە هۆشیاریە بمێننەوە سەبارەت بە بەردەوامی دەست تێوەردانی بیانی کە هەوڵ دەدەن کاریگەری لەسەر هەستی گشتی و شێوازی تێڕوانینی دەنگدەران دروستبکەن.

XS
SM
MD
LG