Accessibility links

تۆنی بلێر: دیارنەمانی خاشقچی جێی نیگەرانییەکی زۆرە


سەرۆک وەزیری پێشووی بەڕیتانیا تۆنی بلێر
سەرۆک وەزیری پێشووی بەڕیتانیا تۆنی بلێر

سەرۆک وەزیری پێشووی بەڕیتانیا تۆنی بلێر وتی دیارنەمانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی جێی نیگەرانییەکی زۆرە و لەگەڵ ئەو چاکسازییانەدا یەک ناگرێتەوە کە شازادەی جێگرەوەی سعودیە ئەمیر محەمەد بن سەلمان پشتیوانیان لێدەکات.

تۆنی بلێر لە کۆڕبەندی " ڕۆیتەرز نیوز مەیکەر " دا لە لەندەن وتی " هیچ گومانێک لەوەدا نیە کە ڕەوشەکە جێی نیگەرانییەکی زۆرە وەکو چۆن حکومەتی ئەمەریکا و بەڕیتانیا ڕوونیان کردۆتەوە."

وتیشی " دەزانم حکومەتی سعودیە بە بەهێزییەوە ڕەتیان کردەوە هۆکاری دیارنەمانی خاشقچی بن، بەڵام دەبێت وەکو خۆی لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە بکرێت و ڕوون بکرێتەوە."

هەروەها وتی " دەبێت دۆسییەکە چارەسەر بکرێت ئەگەر نا بە تەواوەتی لەگەڵ پڕۆسەی نوێبوونەوەدا یەک ناگرێتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG