Accessibility links

تۆکیۆ و واشنتن و سیئۆل داوا لە چین دەکەن ڕۆڵێکی زیاتر ببینێت سەبارەت بە کۆریای باکوور


بەرپرسێکی ژاپۆنی وتی پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی وڵاتانی بیست ژاپۆن و ئەمەریکا و کۆریای باشوور ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی داوا لە چین بکەن ڕۆڵێکی زیاتر ببینێت سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکەی کۆریای باکوور.

ئەم هەفتەیە کۆریای باکوور موشەکێکی بالیستیکی کیشوەریی تاقیکردەوە کە دەتوانێت چەکی ئەتۆمی هەڵبگرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن نۆریۆ مارۆیاما دوای کۆبوونەوەکەی سێ سەرکردەکە وتی ئێستا کۆریای باکوور هەڕەشەیەکی زیاترە لەسەر ژاپۆن و ئەو کارانەی دەیکات کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ژاپۆن دەروژێنێت.

لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی و سەرۆکی کۆریای باشوور مون جی ئین ڕێکەوتن لەسەر هاریکارییەکی بەهێز بۆ هاندانی چین تا بتوانێت ڕۆڵێکی زیاتر و کاریگەرتر ببینێت سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکەی کۆریای باکوور.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG