Accessibility links

سەبارەت بە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست


ئەو گوتی ئێران نەخشی تێکدەرانەی لە ناوچەکەدا هەیە

سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ چەند وڵاتی خۆرهەلاتی ناوەڕاست رۆژی هەینی بە کۆتایی هات. ڕێکس تێلرسن لە ماوەی شەش ڕۆژ سەردانی پێنج وڵاتی کرد و لە گەڵ سەرۆکەکانی میسر، ئۆردن، کوێت، لوبنان و تورکیا گفت و گۆی کرد.

مانەوەی ئەو لە ئانکارا، ماوەکەی لە هەموو پێتەختەکانی دیکە درێژتر بوو و دوو ڕۆژی خایاند و ئەوەش نیشانەی گرنگی و ئاڵۆزی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمەریکایە.

دواین قۆناخی ئەو سەردانە، وتووێژ لە گەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیپ ئەردۆغان بوو کە پێشتر هوشداری دابوو کە پەیوەندێکانی دوو وڵات لە سەر لێواری هەڵدێرە. بەڵام تێلرسن هەوڵی دا بۆشای نێو دوو وڵات تا ئەو ڕادەیەی دەتوانێت چاک بکاتەوە.

پێش ئەو سەردانە، توێژێنەرانی ئەمەریکایی هەڵیان سەنگاندبوو کە مەبەستی سەرەکی، پێک هێنانی ڕی و شوێنێکی نوێ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، لە دوای سەرکوتی داعشە. بەڵام بە گوێرەی ئەو سیاسەتەی کە لە لایەن سەرۆک تڕامپەوە دیاری کراوە، چوارچێوەی گشتی سەردانی تێلرسن زۆر گەورەتر بوو و ئەویش، پێک هێنانی ڕێ و شوێنێکی نوێ بۆ سەرکوتی هەر چەشنە توند و تێژی و زۆرانداری لە خۆهەڕڵاتی ناوەڕاستە.

سەرۆکی ئەمەریکا گوتبووی کە دەبێت لە گەڵ هەموو شێوەکانی تێرۆرستی خەبات بکرێت و ڕیشەکێشیان بکەن. هەر بە پەیرەوی کردن لە ئەو سیاسەتە بوو کە تێلرسن لە ماوەی سەردانی خۆی بۆ وڵاتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست سەبارەت بە نەخشی خراپکارانەی کۆماری ئیسلامی ئێران قسەی کرد و خوازیاری کۆنتڕۆل کردنی ئێرانی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە ئەو سەردانی دا بۆ وێنە گوتی: " هەر ئاڵۆزێک کە لە ناوچەکە ڕوودەدات، نیشانێک دەدیترێت کە کۆماری ئیسلامی ئێرانی دەستی تێدایە."

هەروەها نیکی هەیلی باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش. سەبارەت بە نەخشی تێکدەرانەی ئێران لە قەیرانی ناوچەکەدا دوا.

تێلرسن هەرچەند پەسندی کرد کە حیزب ئەڵای لوبنان دەتوانێت وەک گرووپێکی غەیری تێروریستی لە ڕەوتی سیاسی لوبنان دا نەخشتی هەیبێت، بەڵام تەنانەت لە بەیروت و لە چاوپێکەوتن لە گەڵ بەرپرسانی لوبنان ، نەخشی تێروریستانەی حیزب ئەڵای بە ئاشکرا سەرزەنشت کرد.

بەڵام هەواڵنێری ڕۆیتێرز لە کۆتایی چاوپێکەوتنی تێلرسن لە تورکیا، ڕاپۆرتی کرد کە تێلرسن بە ئەردۆغانی گوتووە کە حکومەتی ئەمەریکا بە مافی تورکیای دەزانیت کە پارێزگاری لە سنوورەکانی بکات.

ئەو وتانە لە پەێوەندی لە گەڵ بەرنامەیەکی تورکیا بۆ دابین کردنی هێڵێکی ئاسایش لە باکوری سوریایە کە نەهێڵێت شەڕەڤانانی کورد لە سوریا ڕا بچنە نێو تورکیا.

XS
SM
MD
LG