Accessibility links

بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا سەردانی قەتەڕ دەکەن و هیوادارن کۆتایی بە ناکۆکییەکانی کەنداو بێنن


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رێکس تیلەرسن بەڕێکەوت بۆ قەتەڕ لەمیانەی هەوڵەکانیدا بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان قەتەڕ و چوار وڵاتە عەرەبییەکە.

تیلەرسن کوەیتی بەجێهێشت و وا بڕیارە پێش نیوەڕۆ بگاتە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ.

دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە گەیشتە کوەیت، تیلەرسن لەگەڵ ئەمیری کوەیت شێخ سەباح ئەل ئەحمەد ئەل سەباحدا کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.

شێخ سەباح وەکوو نێوەندگر بووە لەنێوان قەتەڕ و چوار وڵاتە عەرەبیەکەدا، سعودیە و بەحرەین و ئیمارات و میسڕ.

چوار وڵاتەکە پەیوەندیە سیاسی و ئابووریەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە گروپە تیرۆریستییەکان تۆمەتباریان کرد، لەلای خۆشییەوە قەتەڕ هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

سەرچاوە/VOA

XS
SM
MD
LG