Accessibility links

تیلەرسن دەڵێت پاکستان دەبێت بەرنامەیەکی جیاواز بگرێتەبەر سەبارەت بە تیرۆر


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رێکس تیلەرسن وتی پێویستە لەسەر پاکستان بەرنامەیەکی جیاواز بگرێتەبەر سەبارەت بە تیرۆر و واشنتنیش بەپێی دەرەنجامی ئەو بەرنامەیە مامەڵە لەگەڵ پاکستاندا دەکات.

تیلەرسن بە ڕۆژنامەنوسانی وت " متمانەمان بە پاکستان کەم بۆتەوە چونکە بینیومانە پاکستان شوێنی پارێزراوی بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان تەرخان کردووە لەناو پاکستاندا بۆ ئەوەی پلانی هێرشە تیرۆریستیەکان دابنێن و لەدژی سەربازانی ئەمەریکی و بەرپرسە ئەمەریکییەکان ئەنجامی بدەن، ئەوەش بۆتە هۆی شکستهێنانی هەموو هەوڵەکان بۆ هێنانەدی ئاشتی لە ئەفغانستان."

وتیشی " پێویستە لەسەر پاکستان بەرنامەیەکی جیاواز بگرێتەبەر سەبارەت بە تیرۆر و ئێمەش ئامادەین کاریان لەگەڵدا بکەین و یارمەتییان بدەین لە پاراستنی خۆیان لە ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان، ئێمەش بەپێی دەرەنجامی ئەو بەرنامەیە مامەڵە لەگەڵ پاکستاندا دەکەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG