Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەو هەواڵانە ڕەت دەکاتەوە کە گوایە دەست لەکارەکەی بکێشێتەوە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە کە گوایە دەست لەکارەکەی دەکێشێتەوە و وتی " بۆ هیچ شوێنێک ناڕۆم".

تیلەرسن لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ماوەی مانەوەی لە پۆستەکەیدا ئاوڕی دایەوە و پێکەنی و وتی هەتاکوو سەرۆک ڕێگەم پێبدات لە پۆستەکەمدا دەمێنمەوە.

هەروەها سەبارەت بە پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ سەرۆک ترامپدا وتی پەیوەندیەکی باشمان هەیە.

شایەنی باسە دوای ئەوەی سەرۆک ترامپ دەستی کرد بە ڕەخنە گرتن لە وەزیری داددی ئەمەریکا جێف سێشنس هەواڵی ئەوە بڵاوبۆوە کە ڕێکس تیلەرسن واز لە پۆستەکەی دەهێنێت.

سەرۆک ترامپ وتی جێف سێشنس هەڵوێستێکی زۆر لاوازی هەیە سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە هیلاری کلینتن سەبارەت بە ئیمەیڵەکانی کلینتن.

ڕۆژی دووشەممە سەرۆک ترامپ وتی سێشنز گەمارۆدراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG