Accessibility links

تیلەرسن متمانەی بە پەیوەندییەکانی هەیە لەگەڵ سەرۆک ترامپدا


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن نیگەران نیە لەوەی پشتیوانی لە سەرۆک ترامپ کردووە سەبارەت بە لەکارلابردنی جەمیس کۆمی بەڕێوبەری دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئێف بی ئای.

تیلەرسن لە پڕۆگرامی " Meet The Press"ی تۆڕی هەواڵی NBC دا وتی " پەیوەندییەکی زۆر باشم هەیە لەگەڵ سەرۆک ترامپدا. لە بڕیارەکانی تێدەگەم ، ئەگەر لە بڕیارێکی تێنەگەم ئەوا قسەی لەسەر دەکەین."

تیلەرسن ئەم لێدوانانەیدا لە میانەی ئامادەکارییەکان بۆ یەکەم گەشتی سەرۆک ترامپ بۆ دەرەوە وەکو سەرۆک، ڕۆژی هەینی بەرەو سعودییە بەڕێدەکەوێت و چاوی بە پاشا سەلمان دەکەوێت، دوای ئەوە بەڕێدەکەوێت بۆ ئیسڕائیل بۆ ئەوەی چاوی بە سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بێنجامین ناتانیاهۆ بکەوێت سەبارەت بە ناکۆکی و هەڕەشەکانی ناو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دواتر سەرۆک ترامپ وا بڕیارە سەردانی پاپا فرانسیس بکات لە ڤاتیکان و دواتر لەگەڵ سەرکردەکانی جیهاندا لە ناتۆ کۆدەبێتەوە و دواتریش کۆبوونەوەیەکی تری هەیە لەگەڵ کۆمەڵەی حەوت.

تیلەرسن وتی " ئەرکی من ئەوەیە یارمەتی سەرۆک بدەم بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی، یارمەتی بدەم سەرکەوتوو بێت، وە لەوەش تێدەگەم کە دەبێت هەموو ڕۆژێک متمانەی ئەو بەدەست بێنم لەسەر ئەوەی چی بکەم لەو بابەتانەدا و هەروەها ئەرکەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جێبەجێ بکەم بەو ئاڕاستەیەی ئەو دەیەوێت وڵاتەکەمانی پێدابەرێت."

سەرچاوە / VOA

XS
SM
MD
LG