Accessibility links

تیلەرسن سەردانی سعودیە و قەتەڕ و پاکستان و هیندستان و سویسرا دەکات


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن سەردانی سعودیە و قەتەڕ و پاکستان و هیندستان و سویسرا دەکات و ڕۆژی هەینی گەشتەکەی دەست پێدەکات و یەک هەفتە دەخایەنێت.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت تیلەرسن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باس لە ململانێکانی ناو یەمەن و ئێران و ناکۆکییەکانی قەتەڕ دەکات. لە جنێفیش تیلەرسن لەگەڵ کۆمەڵێک ڕێخکراوی نێودەوڵەتیدا کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتی پەنابەران.

هەروەها دەشڵێت تیلەرسن ئامادەی یەکەمین کۆبوونەوەی نێوان سعودیە و حکومەتی عێراق دەبێت بە مەبەستی توندکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە.

لە قەتەڕیش تیلەرسن چاوی بە سەرکردەکانئ قەتەڕ و بەرپرسانی سەربازیی ئەمەریکا دەکەوێت لە دەوحە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەوڵە هاوبەشەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکانی دیکەی ناوچەکە.

وەزارەتەکە ئاماژەشی بەوە داوە کە گەشتەکە لە 20ی ئۆکتۆبەر بۆ 27ی ئۆکتۆبەر دەبێت و یەکەم سەردانی تیلەرسن دەبێت بۆ باشووری ئاسیا لەوەتەی پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای وەرگرتووە.

XS
SM
MD
LG