Accessibility links

سەرچاوەیەک: تیلەرسن لەگەڵ سەرۆک وەزیری کەنەدادا کۆدەبێتەوە


سەرچاوەیەک لە حکومەتی کەنەداوە ڕایگەیاند وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن هەفتەی داهاتوو بەنیازە لەگەڵ سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆدا کۆببێتەوە بۆ باسکردن لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتی ناوەکیی کۆریای باکووردا.

وابڕیارە لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا کەنەدا و ئەمەریکا میوانداری کۆبوونەوەیەکی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان بکەن لە ڤانکوڤەری کەنەدا سەبارەت بە کۆریای باکوور.

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە چونکە بە فەڕمی سەردانەکە ڕانەگەیەندراوە وتی تیلەرسن لە 19 ی مانگی یەکدا سەردانی ئۆتاوا دەکات و ماوەی یەک ڕۆژ دەمێنێتەوە و چاوی بە وەزیری دەرەوەی کەنەدا کریستیا فریلاند دەکەوێت.

فریلاند لە مانگی ڕابردوودا وتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت یەکگرتوویی پیشان بدەن لە فشارەکانیاندا بۆ سەر پیۆنگیانگ لەمیانەی ئەو کۆبوونەوەیەدا کە وابڕیارە لە ڤانکوڤەر ساز بکرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG