Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: تیلەرسن لە چوارچێوەی گەشتەکەی سەرۆک ترامپدا سەردانی کۆمەڵێک وڵاتی ئاسیا دەکات


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن سەردانی ژاپۆن و کۆریای باشوور و چین و ڤیێتنام و فیلیپین و میانمار دەکات، ئەوەش لە چوارچێوەی گەشتەکەی سەرۆک ترامپدایە بۆ ئاسیا کە ڕۆژی هەینی دەست پێدەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی وەزیری دەرەوە ڕێکس تیلەرسن نوێنەرایەتی سەرۆک ترامپ دەکات لە کۆبوونەوەی لوتکەی مانێلا و لە 15 ی مانگی یانزەدا سەردانی میانمار دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بارودۆخی میانمار و گفتوگۆکردن لەسەر گۆڕانکاری دیموکراسی لە وڵاتەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG