Accessibility links

تیلەرسن چەند پێشنیارێک دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکانی کەنداو


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن وتی کۆمەڵیک پێشنیاری خستۆتە ڕوو بۆ یارمەتیدانی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتانی کەنداو و قەتەڕ کە نزیکەی مانگێکە بەردەوامە.

لەلایەکی ترەوە ئەنوەر قەرقاش وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیمارات لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی کۆتاییەکی خێرا نابێت بۆ ناکۆکییەکانی نێوان قەتەڕ و چوار وڵاتە عەرەبییەکە.

قەرقاش نوسیویەتی " ئەمە زۆر دەخایەنێت، ڕاستیەکە ئەوەیە کە ئێمە زۆر زۆر دورین لە چارەسەرێکی سیاسی کە وابکەین قەتەڕ ئاڕاستەکەی بگۆڕێت، بەپێی ئەوەش بێت هیچ شتێک ناگۆڕدرێت. دەبێت بگەڕێین بەدوای شێوازێکی جیاوازدا بۆ پەیوەندییەکان."

تیلەرسن لەمیانەی گەشتەکەیدا چاوی بە شازادەی قەتەڕ شێخ تەمیم بن حەمەدی دووەم کەوتوو باسی لە ناکۆکییەکانی نێوان قەتەڕ و چوار وڵاتە عەرەبییەکە کرد کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕیوە بە تۆمەتی کۆمەکیردنی تیرۆر قەتەڕیان تۆمەتبار کردووە.

تیلەرسن دوای ئەوەی دەوحەی بەجێ هێشت بە ڕۆژنامەنووسانی وت " پێم وایە ئەوە سوودی هەبوو کە من لێرە بووم و قسەیان لەگەڵدا بکەم بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان."

وتیشی " هەندێک پێشنیارمان کردووە بۆ هەردوولا کە لەوانەیە ببێتە هۆی دروستکردنی جووڵەیەک لەنێوان هەردوولادا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG