وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن وتی واشنتن هەوڵ نادات حکومەتی کۆریای باکوور لەناوببات و لەوانەیە لە قۆناغێکدا بیەوێت گفتوگۆ لەگەڵ کۆریای باکووردا بکات.
تیلەرسن لە وەزارەتی دەرەوە بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئێمە هەوڵ نادەین ڕژێمی کۆریای باکوور بگۆڕین و هەوڵ نادەین بەخێرایی یەکێتی بخەینەوە نێو نیمچە دوورگەی کۆریاوە و هەوڵ نادەین سوپاکەمان سنووری نێوان دوو کۆریاکە ببەزێنێت."
وتیشی " ئێمە دوژمنی ئێوە نین، بەڵام ئێوە هەڕەشەیەکن کە جێی قبوڵکردن نیە و دەبێت وەڵام بدەینەوە، وە هیوادارین لە قۆناغێکدا درک بەوە بکەن و ئێمە ئەو کاتە حەز دەکەین لەگەڵیاندا دانیشین و گفتوگۆ بکەین."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز