وتەبێژی کۆشکی سپی سارە ساندەرز وتی ڕێکس تیلەرسن لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە وەکو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵانەی کە لە بەرپرسانی ئەمەریکییەوە سەرچاوەیان گرتبوو گوایە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بەنیازە بەڕێوبەری سی ئای ئەی مایک پۆمپیۆ بکاتە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و لەشوێنی ڕێکس تیلەرسن دایبنێت، کۆشکی سپی ئەم بەیاننامەیەی بڵاوکردەوە کە تیایدا دڵنیایی دەدات لەوەی ڕێکس تیلەرسن لە پۆستەکەی خۆیدا دەمێنێتەوە وەکو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا.
هەروەها کاتێک سەبارەت بە گۆڕانکاری لە بەرپرسە باڵاکاندا پرسیاری لێکرد، ساندەرز وتی " کاتێک سەرۆک متمانەی بە کەسێک نامێنێت ئەوا ئەو کەسە چیتر لێرە کار ناکاتەوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز